به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، عه‌بدولمونعم عه‌ودات به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، به‌سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێواز فایه‌قه‌وه پێشوازی لێ‌کرا، بڕیاریشه سه‌ردانی په‌رله‌مان بکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان کۆببێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌که‌یدا، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێک له به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه، به‌پێی زانیاریه‌کانیش، ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی گفتوگۆکردن ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئوردن و زیاترکردنی ههماههنگیهکانی نێوانیان.
عه‌بدولمونعم عه‌ودات، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن دوێنێ شه‌ممه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆبوه‌وه و راشیگه‌یاند که به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.
342/